شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: چەمەر بەژن و باڵادارستانێکە پاییزی؛ ڕۆخسارەکان، زەردە گەڵا. بای کارەسات: پڕ گەرووی قووڵی گورگی شەو دەلوورێنێ. وەری. وەری. یەک دوو سێ چوار، گەڵا وەری. شینگێڕییەک لە جەنگەڵ دەنگ دەداتەوە: لە شەڕی نێوان دار و با لک، زۆرترین زیان دەبا! وەی ڕۆ وەی ڕۆ گەڵا گەڵا! ++++++++++++++++++++++