ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
ئاسمان بە قەد من
ئەستێرەکانی خۆش ویستبایە،
هیچ ئەستێرەیەک
دانەدەڕژا.

زەریا بە قەد من
ماسییەکانی خۆش ویستبایە،
هەرگیز دەنووکی ماسیگرەکان
نەدەبووە تابووت.

چیا بە قەد من
بەفری خۆش ویستبا،
یا هەر چوار وەرزان بەفری دەماوە،
یا خۆیشی لەگەڵ ئەوا دەتواوە.
بەڵام داخەکەم
ئاواتم: ئاسمان، زەریا و چیایە
خۆیشم : ئەستێرە و ماسی و بەفرم.

پەراوێز edit