ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
ئەی چاوەکانم،
من بێشەی سەرم
تاکەی ڕاژێنم؟
سواری سەرباڵی کام خەیاڵتان کەم
ئێوە بنوێنم؟
هەرچەند ئەزانم
کە بای هەناسەم
تۆزی خەرمانی خەمی دەروونم
بۆ ئێوە دێنێ؛
بەڵام گوێ بدەنە
ئاهەنگی دڵی ماندووم کە دەڵێ:
«هەی لایەلایە، ڕۆڵە لای لایە
دەبنوون درەنگە، بۆچ خەوتان نایە.»

پەراوێز edit