ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
شەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.

شەوێک دووریی لەگەڵدا بێ
درێژترە لە سەختەڕێی لە دایک بوون هەتا مردن.

ئەوە چرام کوژاندەوە، چاوم وێک نا، هەموو دونیام
فەرامۆش کرد
ئەوە خەوتم.

بەڵام چ بکەم، خۆ هەر شەو نا،
خەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.

پەراوێز edit