ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
سوارچاکی «گەرما»
سواری ئاگرە،
کەمەندی دووکەڵ
دەخاتە گەرووی دێوەزمەی سەرما.

دەسکێشی سپیی بەفری سەر پەنجەم
دەبێ بە ئاو و
خوێنی گڕ بەنێو کۆڵانی ڕەگما هاتوچۆ دەکا.

سووتان! لە مێژ بوو بە دواتدا وێڵ بووم.
تۆش ئەی خۆڵەمێش!
چ ڕۆژگارێکە شوێنت هەڵگرتووم!

پەراوێز edit