شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: بەر ئاگردان سوارچاکی «گەرما»سواری ئاگرە، کەمەندی دووکەڵ دەخاتە گەرووی دێوەزمەی سەرما. دەسکێشی سپیی بەفری سەر پەنجەم دەبێ بە ئاو و خوێنی گڕ بەنێو کۆڵانی ڕەگما هاتوچۆ دەکا. سووتان! لە مێژ بوو بە دواتدا وێڵ بووم. تۆش ئەی خۆڵەمێش! چ ڕۆژگارێکە شوێنت هەڵگرتووم! ++++++++++++++++++++++