ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
دارتاش داری قەفەسێکی دادەتاشی،
ڕاوچییەک داوی دەتەنی؛

شاعیرێکیش
بە دەم بیری:
شکانی شووڵی قەفەسێک،
پسانی ڕایەڵی داوێک،
هەڵفرینی باڵندەیەک
دەتلایەوە.

پەراوێز edit