شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: بێ تۆیی شەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ. شەوێک دووریی لەگەڵدا بێ درێژترە لە سەختەڕێی لە دایک بوون هەتا مردن. ئەوە چرام کوژاندەوە، چاوم وێک نا، هەموو دونیام فەرامۆش کرد ئەوە خەوتم. بەڵام چ بکەم، خۆ هەر شەو نا، خەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ. ++++++++++++++++++++++