ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس مێرگی زام مێرگی ھەتاو
٨٨. چیرۆکی خۆشەویستییەک
دوو دڵدار و
دوو باڵقۆنی بەرامبەر یەک
هەموو شەوێ شیعر و شەپۆل
گوڵ و ماچ ئەگرنە یەکتر
هەموو شەوێ
«با»ی نێوان ڕەنگ و ڕەنگ ئەکەن
هەموو شەوێ
ئەچنە بەر بارانی عەشق و
هەتا سەر ئێسقان تەڕ ئەبن.
بەڵام ئەمشەو باڵقۆنێکیان هەر تاریک بوو
کچ لارەمل،
ماچ بێ باڵ و، گوڵە مێخەک چاوەڕێ بوو
لە پڕێکدا شەو شڵەقا و
گوڵە مێخەک کەوتە خوارێ و
لە باڵقۆندا کچ ئاوا بوو
کوڕ هاتەوە
بە ڕاکشاوی هاتەوە و
ئەمجارەیان لەسەر سنگی
خەنجەرێکی سوور ڕوا بوو! .

پەراوێز edit