شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: چیرۆکی خۆشەویستییەک دوو دڵدار ودوو باڵقۆنی بەرامبەر یەک هەموو شەوێ شیعر و شەپۆل گوڵ و ماچ ئەگرنە یەکتر هەموو شەوێ «با»ی نێوان ڕەنگ و ڕەنگ ئەکەن هەموو شەوێ ئەچنە بەر بارانی عەشق و هەتا سەر ئێسقان تەڕ ئەبن. بەڵام ئەمشەو باڵقۆنێکیان هەر تاریک بوو کچ لارەمل، ماچ بێ باڵ و، گوڵە مێخەک چاوەڕێ بوو لە پڕێکدا شەو شڵەقا و گوڵە مێخەک کەوتە خوارێ و لە باڵقۆندا کچ ئاوا بوو کوڕ هاتەوە بە ڕاکشاوی هاتەوە و ئەمجارەیان لەسەر سنگی خەنجەرێکی سوور ڕوا بوو! . ++++++++++++++++++++++