ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس مێرگی زام مێرگی ھەتاو
٦٨. لەناو سەری هەڵەبجەدا
لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە.
لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە.
لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و
لە ناو سەری هەڵەبجەیشما
گوڵ و خۆر و مەل و یاری
خۆشەویستی گەلێک هەیە.

پەراوێز edit