شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: لەناو سەری هەڵەبجەدا لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە. لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە. لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و لە ناو سەری هەڵەبجەیشما گوڵ و خۆر و مەل و یاری خۆشەویستی گەلێک هەیە. ++++++++++++++++++++++