ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
من ناتبینم بەڵام گۆیژە ئەت بینێت و
ئەویش چاوی منی تیایە.
من ناتبینم
بەڵام هەزار مێرد ئەتبیسێ و
ئەویش گوێچکەی منی تیایە.
من ناتگەمێ و لاتەوە نیم
بەڵام خەم ڕاکشاوی تەنیشتەو ئەویش:
بۆن و ئەویش پەنجە و
ئەویش هەموو ماچەکانی یادگار و
کزەی شیعری منی تیایە!

پەراوێز edit