ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
هەر ئەڵێی داری ژاڵەیە
بە کراسێکی سوورەوە
لە سووچێکدا ڕاوەستاوە.
ئەمڕۆ ئێرە
سەراپای ئەم «ئەنقەرە»یە
بۆنی چەکمە
بۆنی قەمە
بۆنی ئەتاتورکی لێ دێ!
من سەر بەرەو ژوور بوومەوە
چارەکێک و گەڕامەوە
کراسی سوور
داری ژاڵە
چاوەڕوانیی
دیار نەمابوون
لە جێگەی ئەو، ڕۆژنامەکە
لەناو خوێنێکی تازەدا
(با) پەڕەی هەڵ ئەدایەوە و
لە پەناوە
چاوی من و شەقامی چۆڵ
ئەیخوێندەوە! .

پەراوێز edit