ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
بێ ئەوەی لای هیچ ڕووبارێ خوێندبێتم
بە زمانی ئاو ئەنووسم.
نەچومەتە قوتابخانەی هیچ کەژێک و
درەختەکان ئەخوێنمەوە
نە هەور مامۆستام بووەو
نەچومەتە هیچ کۆرسێکی زستانەوە و
بەڵام هەموو قەسیدەکانی باران و
بەفر و باڕێزەم لەبەرە..
لە پەیمانگای باڵای زریان و گەردەلوول
هاژەو گڤە، دەرنەچووم و
بەڵام لە باندی مۆسیقا و سیمفۆنیای
هەموو وەرزەکان تێ ئەگەم.
من خەیاڵی ناو گەردوونی
شیعرستانم!

پەراوێز edit