شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: خەیاڵ بێ ئەوەی لای هیچ ڕووبارێ خوێندبێتمبە زمانی ئاو ئەنووسم. نەچومەتە قوتابخانەی هیچ کەژێک و درەختەکان ئەخوێنمەوە نە هەور مامۆستام بووەو نەچومەتە هیچ کۆرسێکی زستانەوە و بەڵام هەموو قەسیدەکانی باران و بەفر و باڕێزەم لەبەرە.. لە پەیمانگای باڵای زریان و گەردەلوول هاژەو گڤە، دەرنەچووم و بەڵام لە باندی مۆسیقا و سیمفۆنیای هەموو وەرزەکان تێ ئەگەم. من خەیاڵی ناو گەردوونی شیعرستانم! ++++++++++++++++++++++