شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: داری ژاڵە هەر ئەڵێی داری ژاڵەیەبە کراسێکی سوورەوە لە سووچێکدا ڕاوەستاوە. ئەمڕۆ ئێرە سەراپای ئەم «ئەنقەرە»یە بۆنی چەکمە بۆنی قەمە بۆنی ئەتاتورکی لێ دێ! من سەر بەرەو ژوور بوومەوە چارەکێک و گەڕامەوە کراسی سوور داری ژاڵە چاوەڕوانیی دیار نەمابوون لە جێگەی ئەو، ڕۆژنامەکە لەناو خوێنێکی تازەدا (با) پەڕەی هەڵ ئەدایەوە و لە پەناوە چاوی من و شەقامی چۆڵ ئەیخوێندەوە! . ++++++++++++++++++++++