ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
هەراسانم مەکە.. زریان!
با نەتدەمە دەست هەڵبەستێکی هەللاجی
شێت و تووڕەم
بێتە سەرت و
شیتکاتەوە و
بتکاتەوە:
بە لۆکەی شنەبایەکی
ترساوی پاڵ گردۆڵکەکان!
هەراسانم مەکە.. باران!
با نەتدەمە دەست دۆزەخێکی ئەوینی
غەریبیم و بێتە سەرت و
ئاگر پرژێنت بکات و
بتکاتەوە
بە پۆپەشمینی هەڵمێکی
شیتاڵ شیتاڵی گوێ سیروان!
تۆیش ئازاری نا ئومێدی و لێک دابڕان!
ئەمشەو هەراسانم مەکە
با زریان و با بارانت
بۆ نەهێنمەوە و نەتدەمە
دەست هەڵبەستێکی سوورە هەتاوی ڕۆحم و
نەتکەمەوە:
بە ئاخێکی
زۆر بچکۆلەی
قژ زەردی تەمەن پێنج ساڵەی
بە جێماوی.. ئەنفالەکان! .

پەراوێز edit