شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: ئاخێک هەراسانم مەکە.. زریان! با نەتدەمە دەست هەڵبەستێکی هەللاجی شێت و تووڕەم بێتە سەرت و شیتکاتەوە و بتکاتەوە: بە لۆکەی شنەبایەکی ترساوی پاڵ گردۆڵکەکان! هەراسانم مەکە.. باران! با نەتدەمە دەست دۆزەخێکی ئەوینی غەریبیم و بێتە سەرت و ئاگر پرژێنت بکات و بتکاتەوە بە پۆپەشمینی هەڵمێکی شیتاڵ شیتاڵی گوێ سیروان! تۆیش ئازاری نا ئومێدی و لێک دابڕان! ئەمشەو هەراسانم مەکە با زریان و با بارانت بۆ نەهێنمەوە و نەتدەمە دەست هەڵبەستێکی سوورە هەتاوی ڕۆحم و نەتکەمەوە: بە ئاخێکی زۆر بچکۆلەی قژ زەردی تەمەن پێنج ساڵەی بە جێماوی.. ئەنفالەکان! . ++++++++++++++++++++++