ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
لەسەر ئەم کورسی پاییزە
خەریکە چاوم هەڵوەرێ
بەرامبەریش
هەر وەکوو خۆم
کۆنە ئافیشێکی دیوار
لاشان بەربوو
بەدەم (با) وە هەڵ ئەلەرزێ و
وا خەریکە
وردە.. وردە
ئەخزێتە خوار!

پەراوێز edit