ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف › دیوانی مینە جاف ›
١٩٧. یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە
یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە
وا سوپای دوژمن چوو بۆ جاسەنە
وەڵڵا بەبێ تۆ هەرچی سەردارە
ئەمڕۆ دەربەدەر، وێڵە و ئاوارە
سەرێ هەڵبڕە لە سای سەراسەنگ
بڕوان قەومەکەت چەن ماتە و بێ دەنگ
سەیری کە دوژمن چەن شادکامە
چەن بێ ترس و خەوف چەن ساحێو سامە
پیران ئازیەتبار دارکەلی پڕ خەم
کورد و کوردستان لە ژێر هەوری تەم
بۆ شێخ مەحموود

پەراوێز edit