یا غەوس! شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ
یا غەوس! نازداری ڕەسولەڵڵای تۆ
قەسەمت ئەدەم بە شەوی میعراج
کە فەخری عالەم بوو بە ساحێب تاج
قەسەمت ئەدەم بە ڕوتبەی دنا
ئەو شەوی بە لوتف ئەیفەرموو خوا
بمکە بە خاتر نووری پێغەمبەر
بەسە بەس بمکە موحتاج بە دوختەر
لە ڕووی لوتفەوە بە نیو نەزەرێ
بەر کە وە لامۆ، فەرەحیم دەرێ
بووم بە جێی بازی و گەمەی نەفامان
شا عەبدولقادر، دەسم وە دامان
ئەووەڵ بە خوا هەم بە پێغەمبەر
بە بێ گوناهیی حسێنی سەروەر
ڕجایێ بۆ ئەم ڕەزالەتیمە
بۆ ئەم مجرۆیی و کەسالەتیمە
بەڵکو نەجاتم بدەی لەم حاڵە
بە دەس دەرد و ئێش حاڵم بەد حاڵە
شا عەبدولقادر بۆ خاتر قورئان
سەرتیپ نەجات دەی لە ئێش و دەردان
یا غەوس من پەنام وە پەنادارە
لاڵەم لە قاپیی غەوسی نازدارە
پەنام هێناوە بێ چار و پەنا
یا غەوس من وە تۆ، تۆیش وە لای خوا