شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە سەبارەت: بۆ شێخ مەحموود یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە وا سوپای دوژمن چوو بۆ جاسەنە وەڵڵا بەبێ تۆ هەرچی سەردارە ئەمڕۆ دەربەدەر، وێڵە و ئاوارە سەرێ هەڵبڕە لە سای سەراسەنگ بڕوان قەومەکەت چەن ماتە و بێ دەنگ سەیری کە دوژمن چەن شادکامە چەن بێ ترس و خەوف چەن ساحێو سامە پیران ئازیەتبار دارکەلی پڕ خەم کورد و کوردستان لە ژێر هەوری تەم ++++++++++++++++++++++