ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٩٦. یا ئیلاهی سا بە لوتفت ڕەحمێ وا تاقەت نەما
یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما
بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا
غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت
وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غیاث المستغیث
یا مجیب الدعوات و یا دەوایی بێ دەوا
کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا
سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا
یا امان الخائفین و یا مجیب السائلین
یا طبیب العلل و یا شافییی ساحیب شیفا
دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف
بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا
دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم
حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا
مینە یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە
ادفع احزانی ویسر لی اموری ربنا

پەراوێز edit