ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٥٣. موستەغریقی عیسیانم بی بەهرە لە تاعەت خۆم
موستەغریقی عیسیانم، بی بەهرە لە تاعەت خۆم
شەرمەندە لە قاپیی حەق، ڕوو زەرد و خەجاڵەت خۆم
شان کەوتوو لە ژێر باری کرداری پڕ و پووچا
ئەفگەندە سەری ڕۆژی دیوانی شەفاعەت خۆم
لاکەوتوو لە جادەیی دین، بێ ڕێگە و بێ ڕەهبەر
بێ سەروەت و دەستمایەیی قیامەت خۆم
ئەو ڕۆژە کە سوور ئەکرێ خەرمانی فەلاحی دین
لەو کاتە منی بەدبەخت بێ جووت و فەلاحەت خۆم
ئەو ساتە ئەسێنی حەق پارچەی عەمەلی ڕەنگین
بێ ئەمەش سورمەیی بێ ڕەنگی بێ بەلاغەت خۆم
لەو جێگە کە ڕوو سوورن، ڕوو زەردی ڕیازەتکێش
مەحجووب و گوناهبار و بێ زوهد و عیبادەت خۆم
ترسم هەیە لەو ڕۆژەی حاکم بێت خودا، ئەحمەد
قازی لە ئەو ڕۆژە، پڕ سووچ و قەباحەت خۆم
ڕۆژێ کە ئەڵێن مینە نامەیی عەمەلت بێنە
بێ نییەتی ڕەفتار و پڕ جورم و خیانەت خۆم
حاڵەتی خۆم

پەراوێز edit