شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: موستەغریقی عیسیانم بی بەهرە لە تاعەت خۆم سەبارەت: حاڵەتی خۆم موستەغریقی عیسیانم، بی بەهرە لە تاعەت خۆم شەرمەندە لە قاپیی حەق، ڕوو زەرد و خەجاڵەت خۆم شان کەوتوو لە ژێر باری کرداری پڕ و پووچا ئەفگەندە سەری ڕۆژی دیوانی شەفاعەت خۆم لاکەوتوو لە جادەیی دین، بێ ڕێگە و بێ ڕەهبەر بێ سەروەت و دەستمایەیی قیامەت خۆم ئەو ڕۆژە کە سوور ئەکرێ خەرمانی فەلاحی دین لەو کاتە منی بەدبەخت بێ جووت و فەلاحەت خۆم ئەو ساتە ئەسێنی حەق پارچەی عەمەلی ڕەنگین بێ ئەمەش سورمەیی بێ ڕەنگی بێ بەلاغەت خۆم لەو جێگە کە ڕوو سوورن، ڕوو زەردی ڕیازەتکێش مەحجووب و گوناهبار و بێ زوهد و عیبادەت خۆم ترسم هەیە لەو ڕۆژەی حاکم بێت خودا، ئەحمەد قازی لە ئەو ڕۆژە، پڕ سووچ و قەباحەت خۆم ڕۆژێ کە ئەڵێن مینە نامەیی عەمەلت بێنە بێ نییەتی ڕەفتار و پڕ جورم و خیانەت خۆم ++++++++++++++++++++++