ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٣٥. فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی
فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی
فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی
شەوێ عالی شەرەف پڕ زەوق و شادی
فریشتە یەک بە یەک ئەیدا مونادی
کە ئەمشەو ساعەتی لوتف و سەخایە
سەراپا شوعلەیی نووری خوایە
لە یومن و حورمەت و فەیز و سەوابی
خەزێنەی لوتفی حەق کریا وە قابی
کەرەم کریا بە توولی عومر و تالع
سەعید ئەو شەو بڵیێ وەک دوڕڕی لامیع
لە پاش ئیزهاری شوکری زاتی باری
بۆ مێژووی چوومە ناو باغی بەهاری
کە چی فەرمووی ئەدیبێکی موئەڕڕیخ
بڕۆ بیکە بە غونچە و سەرو و تاریخ
مێژووی لە دایک بوونی حەمە سەعیدی حەمە بەگی ئامۆزام

پەراوێز edit