شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی سەبارەت: مێژووی لە دایک بوونی حەمە سەعیدی حەمە بەگی ئامۆزام فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی شەوێ عالی شەرەف پڕ زەوق و شادی فریشتە یەک بە یەک ئەیدا مونادی کە ئەمشەو ساعەتی لوتف و سەخایە سەراپا شوعلەیی نووری خوایە لە یومن و حورمەت و فەیز و سەوابی خەزێنەی لوتفی حەق کریا وە قابی کەرەم کریا بە توولی عومر و تالع سەعید ئەو شەو بڵیێ وەک دوڕڕی لامیع لە پاش ئیزهاری شوکری زاتی باری بۆ مێژووی چوومە ناو باغی بەهاری کە چی فەرمووی ئەدیبێکی موئەڕڕیخ بڕۆ بیکە بە غونچە و سەرو و تاریخ ++++++++++++++++++++++