ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٣٤. فیراق ڕیشەی لە بن هێنام ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ
فیراق ڕیشەی لە بن هێنام، ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ
هیلاکم گیان ئەدەم، چی بکەم دەخیلە من شیفام چی بێ
لە ژێر ساتا فەڵەک ئامان دەبێژە من خەتام چی بێ
بە کامی دڵ نەبوو ڕۆژێ دەبێ سووچ و گونام چی بێ
دەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس دەناڵێم وەکوو قومری
دەسووڕێمۆ وەکوو مەجنوون لەمە بەدتر جەزام چی بێ
نیشانەی تیری بەدبەختی و بەڵا و میحنەتم دایم
لە بەر گیانم خۆشە چونکە لە دولبەر دی سزام چی بێ
دەزانم مینە لەم دەردە ڕەها نابم هەتا ئەمرم
ئەگەر ئەو شۆخە بینێرێ بە مەرگیش من ڕەزام چی بێ

پەراوێز edit