غەمم چین چین بە دڵ بۆ زوڵفی پڕچین
بە داخم بۆ تەماشای خالی موشکین
وەکوو بولبول لە دووریت من بە دایم
دەناڵم ئەی نیگاری سینە نەسرین
لە ڕۆژێکۆ کە چاوم کەوت بە چاوت
فوغانم زیکرە ویردم شین و ناڵین
ئەگەر بێتو لە ڕوو لادەی نیقابت
بە کێ خۆیان بشارن مانگ و پەروین
نە وەک پەروین و مه خۆر بێژە گوم بێ
بە ڕۆژ گەر بێتە دەر گەردەن بلوورین
ئەمە مەشهووری ئافاتە کە مەستان
لە شیرین جاڕس و شەیدایی تورشین
دوو چاوی مەستی تۆ جانا عەجیبە
دەبن خۆشحاڵ بە قەتڵی ڕۆحی شیرین
وەکوو مینە ئەگەر بم دەیتێ ماچێ
ئیتر خوێنم حەڵاڵت بێ بە گشت دین