ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٣٢. غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە
غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە
عەقڵم و هۆش و حەواسمی وا بە تاڵان بردووە
فیتنە و ئاشووبی خستە ناو دەروونم خاڵەکەی
چەندە بێ ویجدانە هات گۆبەندی گێڕا و ڕۆییوە
ئیستەکە وا دەردی دووری ئەو گڕی بەردا دەروون
دووری ئەو سەیرە ئەیێژی ئاگری تێ بەر بووە
هەر بە ئەووەل عیشوە پێکای ڕۆحەکەم چەرخایەوە
داد لە دەست ئەو چاو خومارە چەندە فیتنە و جادووە
ڕوو ئە کوێ کەم ئەی ئیلاهی سا بنێرە ڕەهبەرێ
بێ دەلیلم کا بزانم شۆخەکەم بۆ کوێ چووە
ڕێگە دەرناکەم هەتا شوێنی کەوم چیبکەم ئەوا
دڵ لە حەسرەتدا ئەسووتێت و بلێسەی سەندووە
وەختێ مەر ساڕێژ ببێ مینە برینی جەرگەکەم
پێم بڵێن ئەو شۆخە بۆ سەر مەیتەکەت وا هاتووە

پەراوێز edit