قومریی باغی فأوحىٰ هەم شفیع المذنبین
شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمین
ئەو شەوە ئەو شاه بوو بە شاهبازی لامەکان
گەییە ڕوتبەی قاب قوسین، نبی المُرسَلین
چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە
تا کن أو ادنی نەوێستاوە إمام المُتَّقین
وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا
هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین
عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان
جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین
بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە
دەنگی سُبحانَ الَّذی أسری بِعَبده بوو یەقین
یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ
با بڵێن مینە گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلین