ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
وا بەرە جەژنانە ئەڕوانم زەمین
بەرگی سەوز و سووری شادیی کردەبەر
کیژ و کوڕ دڵخۆش و دەم پڕ پێکەنین
هەرزەکار بۆ شایی بەستوویە کەمەر
گیانلەبەر گەورە و بچووک هەرچی ئەژین
هەستی خۆشی کردووە و کەوتووەتە فەڕ
جەژنی قوربانە وڵات سەیرانییە
هەر بەشی من دەرد و سەرگەردانییە
وەک مەلێکی چوست و چالاکی چیا
سەردەمێ ئاسمانی شادی بوو بەجێم
بێ خەفەت ئەفڕیم لە گەردوون دڵنیا
تا لە پڕ کۆسپێکی مەینەت هاتە ڕێم
شاپەڕی باڵی شکانم جیا جیا
ئێستە نازانم لە کوێ کەوتووم و کێم
ئەی فەلەک تۆ هەر نەوەک بۆ من وەهای
بۆ گەلی بێ دەسەڵات خاوەن سزای
جەژنی قوربانە بەڵام کوردی هەژار
جەژنی هەر نوێژکردن و نان خواردنە
هەرچی خوا فەرموویەتی نایهێننە کار
هەر لە جەژنا دوودڵی و شەڕ کردنە
چۆن دڵم خۆش بێ ئەبینم چەند هەزار
ئیشی هەر ناکۆکیی و ناوبردنە
تا وڵات جەژنی وەهابێ ساڵ بە ساڵ
ئەم دڵەم جەژنان ئەبێتە کۆی زوخاڵ
١٩٤٤/١١/١٤ سلێمانی

پەراوێز edit