ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
٣٤. وام لە بەحری ئەلەما ناگەمە سەر خەتتی کەنار
وام لە بەحری ئەلەما ناگەمە سەر خەتتی کەنار
زار و غەمگینە دڵم، بوومەتە قەقناس و غوبار
خادیی سروەیی تۆم، بۆم بکە تەدبیر و چار
ای صبا نکهتی از کوی فلانی بمن آر
زار و بیمار غمم، راحت جانی بمن آر
خۆت ئەزانی چییە دەردم بکە تەدبیری مراد
بکە چارم بەشنەی خۆت بکە تەنویری مراد
بۆ ئەوەی بژیەمەوە بیگرە نێچیری مراد
قلب بی حاصل ماارا بزن اکسیر مراد
یعنی از خاک در دوست نشانی بمن آر
ئێشی دڵ عاجزییە دائیم و دەرهەم هەر مەست
چەشنی مەخمووری شەراب، بووم لە فیراقا سەرمەست
چونکە دائیم لە غەمام شادییەکم نایەتە دەست
در کمین گاه نظر با دل خویشم جنگ است
زابرو غمزه ی تو تیرو کمانی بمن آر
وا ئەسیرم بەجەماڵی ڕوخی تۆ تازە سەنەم
نییە قووەت لە زوبانا کە تەواو شەرحی بدەم
دڵبەرا! وەختە بڕۆم ڕاکەمە دنیایی عەدەم
در غریبی و فراق و غم دل پیر شدم
ساغر می ز کف تازه جوانی بمن آر
ساقیا! بێنەرە مەیدان مەیی مەقبووڵی زەمان
ڕامەوەستە توخوا تێی بکە فنجان فنجان
تێ کە بۆ ڕەخنەگریش تامی بچێتە ژێر دان
منکران را هم ازین می دو سه ساغر بچشان
وگر ایشان نستانند روانی بمن آر
وا بەهارە هەموو دنیا ئەچنە سەیری چەمەن
عاشقان بەزم ئەکەن و ئەهلی ڕیا تاعەت ئەکەن
گوڵ و لالە و سەمەن و سونبول و نێرگس هەموو هەن
ساقیا عشرت امروز به فردا مفگن
یا ز دیوان قضا خط امانی بمن آر
بەسزا و جەور و جەفاکەت دڵمت کردووە کفت
چ نیگارێکی نە ئەمدەیتێ بەڵێنێک و نە گفت
فایقا مەستی بکە سەر لە خەمی بادەیی مفت
دلم از دست بشد دوش چو حافظ میگفت
کی صبا نکهتی از کوی فلانی بمن آر

پەراوێز edit