ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
٣٢. موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار
موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار
خاڵییە مەجلیسم لە گشت ئەغیار
دەسی پێ کە بە حەنجەرەی داوود
تا لە دڵدا نەمێنێ هیچ ئازار
با هەموو کەس بزانێ بێ خەفەتین
چاوی دوشمن ببێتەوە شەوی تار
کۆمەڵێکین بەری لە گشت هەم و غەم
مەستی بادەی دەسی شەریفی یار
گەرچی زستانە بەفر ئەبارێ، وا
وەختی بەزمە بەچەشنی فەسڵی بەهار
غەمی هیچم نییە لە دونیادا
غەیری یادی ڕۆخ و لەبی دڵدار
موتریبا خۆش بڵێ بە نەغمەتەوە
لیس فی الدار غیرە دیار

پەراوێز edit