ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور
هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور
وەسفی قەومی کورد ئەکەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە
ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور
بەرگی بێ گەرد و سپیشت زاهیرە هاوار ئەکا
قەومی کورد دڵ ساف و پاکە میللەتێکە بێ قسوور
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە
پڕ لە دەغڵودان و کانی سەر بەڕزق و پڕ لە نوور
ئەی وەتەن! شایانی فەخری، واجبە مەدحت بکەم
دار و بەردت عەینی گەوهەر، خاک و خۆڵت وەک بلوور
لە بەیازی مامۆستا حەمە بۆردا(هۆشەنگ) ئەم هەڵبەستە بەهی بەختیار زێوەر دانراوە و نووسراوە بەهەڵە دراوەتە پاڵ بێکەسی مەزن. ناوبراو دەڵێ من زۆر زۆر دڵنیام کە ئەم هەڵبەستە هی بەختیار زێوەرە، چونکە چەند جار لە خۆیم بیستووە کە وتوویەتی ئەم هەڵبەستە بەهەڵە بەناوی (بێکەس)ەوە بڵاوکراوەتەوە.

پەراوێز edit