ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٩٨. لەم قەریە تەماشا کە لە قەسر و لە وەتاغی
لەم قەریە تەماشا کە، لە قەسر و لە وەتاغی
نییە شارێ لە جیهاندا بە میسلی قەریەیی باغی
شەیدایە هەموو کەس وەکوو بولبول لە جیهاندا
بۆ نێرگسی بوستانی و بۆ غونچەیی باغی
میزماری چەمەنزارە وەکوو خولدی بەرینە
بەم نەوعە کە پشکووتووە یەکسەر گوڵەباغی
سوبحانە تەماشا کە لە مەسنووعی ئیلاهی
لەم میوەیی شاماتە و لەم سێبی موراغی
دەورانییە پەروانەسیفەت عالەمی دونیا
بۆ مەجلیسی مەیخانە و بۆ شەمع و چراغی
ئەم باغە چو مەیخانە کە پڕ بەزم و نەوایە
گوێ بگرە تۆ یەکبار لە ئاواز و کوڵاغی
بڕوانە ویساڵی کە نەما نووری جەماڵی
سەد حەیف کە لەم باغە نەما شەوق و دەماغی
هەر کەس کە لە ئەشعاری تۆ بێت و ببینێ
مەعلوومە دەزانێ کە ئەتۆ هەر قەرەداغی

پەراوێز edit