ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٩٩. لەگەڵ عاشق کە سەد جەور و جەفا کەی
لەگەڵ عاشق کە سەد جەور و جەفا کەی
هەمووی لوتفە، ئەگەر یەک مەرحەبا کەی
کە تۆ بۆ زەخمی هەر عالەم تەبیبی
دەبێ دەردی دڵی ئەمنیش دەوا کەی
لە شادیدا ببینی ڕەحمەتی حەق
ئەگەر ڕەحمێ بە ئەحواڵی گەدا کەی
لەنێو زۆڵمانی زوڵفت چی دەدا ڕوو
کە بۆ ئاوی حەیاتم شارەزا کەی
دڵا تا کەی دەکەویە شوێنی دونیا
مەگەر تیفلی لە دووی داکت هەرا کەی؟
گەڵێ شیرینترە عوزری گوناهت
لە سەد تاعەت کە بۆ مەحزی ڕیا کەی
دەمێکە ئینتیزاری وەسڵی یاری
محەممەد دەردی هیجرانت هەتا کەی؟

پەراوێز edit