شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: لەم قەریە تەماشا کە لە قەسر و لە وەتاغی لەم قەریە تەماشا کە، لە قەسر و لە وەتاغی نییە شارێ لە جیهاندا بە میسلی قەریەیی باغی شەیدایە هەموو کەس وەکوو بولبول لە جیهاندا بۆ نێرگسی بوستانی و بۆ غونچەیی باغی میزماری چەمەنزارە وەکوو خولدی بەرینە بەم نەوعە کە پشکووتووە یەکسەر گوڵەباغی سوبحانە تەماشا کە لە مەسنووعی ئیلاهی لەم میوەیی شاماتە و لەم سێبی موراغی دەورانییە پەروانەسیفەت عالەمی دونیا بۆ مەجلیسی مەیخانە و بۆ شەمع و چراغی ئەم باغە چو مەیخانە کە پڕ بەزم و نەوایە گوێ بگرە تۆ یەکبار لە ئاواز و کوڵاغی بڕوانە ویساڵی کە نەما نووری جەماڵی سەد حەیف کە لەم باغە نەما شەوق و دەماغی هەر کەس کە لە ئەشعاری تۆ بێت و ببینێ مەعلوومە دەزانێ کە ئەتۆ هەر قەرەداغی ++++++++++++++++++++++