ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٥٥. نیگاری بێ وەفا بۆ چی منت ڕیسوایی عالەم کرد
نیگاری بێ وەفا بۆ چی منت ڕیسوایی عالەم کرد!
بە ناهەق بۆچ منت دووچاری دەرد و مەینەت و خەم کرد
لە مزگەوتا هەمیشە هەر خەریکی نوێژ و تاعەت بووم
کە چی دوو چاوی مەستت بۆ چی مەیخانەی بە جێگەم کرد!
لە لای لێوی کە دیم خاڵی ڕەشی سەرسام و حەیران بووم
وتم بۆ چی لەسەر ئاوی بەقا گەوری بە هاودەم کرد!
هونەر ڕزقێکی زۆر و نیعمەتێکی گەورەیە بۆ پیاو
هونەرمەند ناشکورە گەر بێت بڵێت خوا ڕزقمی کەم کرد
بزانە بەختیاریت چونکە باش تێفکرە وا گەردوون
کڕاندی نوختەکەی زۆر مجرمی خێرا بە محرم کرد

پەراوێز edit