شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: نیگاری بێ وەفا بۆ چی منت ڕیسوایی عالەم کرد نیگاری بێ وەفا بۆ چی منت ڕیسوایی عالەم کرد! بە ناهەق بۆچ منت دووچاری دەرد و مەینەت و خەم کرد لە مزگەوتا هەمیشە هەر خەریکی نوێژ و تاعەت بووم کە چی دوو چاوی مەستت بۆ چی مەیخانەی بە جێگەم کرد! لە لای لێوی کە دیم خاڵی ڕەشی سەرسام و حەیران بووم وتم بۆ چی لەسەر ئاوی بەقا گەوری بە هاودەم کرد! هونەر ڕزقێکی زۆر و نیعمەتێکی گەورەیە بۆ پیاو هونەرمەند ناشکورە گەر بێت بڵێت خوا ڕزقمی کەم کرد بزانە بەختیاریت چونکە باش تێفکرە وا گەردوون کڕاندی نوختەکەی زۆر مجرمی خێرا بە محرم کرد ++++++++++++++++++++++