دنیا هەموو خەم و خەفەت و دەرد و مەینەتە
یا خەونە یا خەیاڵە وە یا خۆ حیکایەتە
ڕابووردوو ڕۆیی تێپەڕی داهاتوو چاوەکەم
تەنها خەمی نەخۆشی و مەرگ و ڕەزالەتە
تا ماوی تێری لێ بخۆ لە ڕێی خودا
نایبەیتە گۆڕی تەنگەوە ئەم ماڵ و سەروەتە
بۆ زێڕ مەبە بە نۆکەری بێگانە ئەی برا
هەرکەس وەهابێ ڕووڕەشی ڕۆژی قیامەتە