شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: دنیا هەموو خەم و خەفەت و دەرد و مەینەتە دنیا هەموو خەم و خەفەت و دەرد و مەینەتە یا خەونە یا خەیاڵە وە یا خۆ حیکایەتە ڕابووردوو ڕۆیی تێپەڕی داهاتوو چاوەکەم تەنها خەمی نەخۆشی و مەرگ و ڕەزالەتە تا ماوی تێری لێ بخۆ لە ڕێی خودا نایبەیتە گۆڕی تەنگەوە ئەم ماڵ و سەروەتە بۆ زێڕ مەبە بە نۆکەری بێگانە ئەی برا هەرکەس وەهابێ ڕووڕەشی ڕۆژی قیامەتە ++++++++++++++++++++++