ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٥٩. خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە
خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە
خەفەتباری ئەوەم دائیم ئەبینم یاری ئەغیارە
لە ناو باخا لە دووری گوڵ خەریکی شیوەنە بولبول
کەچی گوڵ بێ وەفا و ڕەحمە هەمیشە هاودەمی خارە
بە زەهری دەردی پیری من دەمم تاڵە کەچی ئێستا
قسە و هەڵبەستی شیرینی ئەوێ لێم ساجد ئاوارە
لە گوڵزاری ئەدەبدا خونچە نابینیت هەتا ماویت
گەڵای گوڵ هەڵوەری با بردی پاشماوەی خەس و خارە
کەوا پارچەی غەزەلیان ئەبڕی بۆ یار سالم و مەحوی
کە چی ئێستاکە وا خام جاو ئەبینم بەرگی دڵدارە!

پەراوێز edit