ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٦١. دڵم بەسراوی داوی چینی زوڵفی دڵڕوبایێکە
دڵم بەسراوی داوی چینی زوڵفی دڵڕوبایێکە
سەرم شێواوی شێوەی یاری بێ ڕەحم و وەفایێکە
بە شەو دەنگی سەگی بەر دەرگەکەت ئەبیەم ئەبم خۆشحاڵ
ئەویش چونکە وەکوو من پاسەوانی باوەفایێکە
لە لایەک تیپی برژانگ و لە لایەک هێرشی زوڵفت
عەزیزم بۆ خەرابی موڵکی دڵ هەریەک بەڵایێکە
کەرەم کە خاکی ژێر پێت گیانەکەم توبی و خوا جارێ
کە بۆ ژانی گلی ئەم چاوە ئێشاوەم دەواێیکە
وەرە وێرانەکەم ساتێ بە ڕەسمی بەندە لاواندن
بڵێن با پادشاهێ وا میوانی بێ نەوایێکە
لە دڵما چی ئەکەیت پڕ ئاگری عەشقە دەخیلت بم
وەرە سەر چاوەکەی چاوم کە جێگەی با سەفاێیکە
زەمانە سەیرە هەروا بێ تەئەموول دێت و دەڕوا خەڵک
بە وردی گەر تەماشای کەی عەجایەب سینەماێیکە

پەراوێز edit