ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٣٣. لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی
لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی
منیش مەشهووری ئافاقم بە عەشقی نووکتەپەردازی
بە هەڵوەستان و ئاوڕدانەوە و سڵ کردنا گیانە
موحەققەق بوو لە لام کار ئاسکەکەی سەحرایی - پیبازی
سەری من چاترە بە خوا لە فوتبۆڵ بیدەرە بەر شەق
هەتاکوو بۆم ببێتە باعیسی فەخر و سەر ئەفرازی
سەرم خۆ بەردە بازی پێتە دڵ لای خۆتە هەر گیانە
کەمالی بۆ ئەوەی بیکا لە ڕێتا مەشقی گیانبازی
بە ئیما یەک کەڕەت تاڵانی ئەقڵ و سەبر و هۆشی کرد
سەرم سوڕما لە سیحری دیدەیی مەستی فسوون سازی
ئەگەر بۆ بەندە دەس دا قاپیەوانی دەرکەکەت قوربان
بە چاوی تۆ قەسەم نایدەم بە سەد تەختی مەلیک غازی
سەلیس و نوکتە بازی تۆ کەمالی شاهیدن ئەمڕۆ
کە شاگردی هونەرمەندی جەنابی شێخی شیرازی

پەراوێز edit