شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی منیش مەشهووری ئافاقم بە عەشقی نووکتەپەردازی بە هەڵوەستان و ئاوڕدانەوە و سڵ کردنا گیانە موحەققەق بوو لە لام کار ئاسکەکەی سەحرایی - پیبازی سەری من چاترە بە خوا لە فوتبۆڵ بیدەرە بەر شەق هەتاکوو بۆم ببێتە باعیسی فەخر و سەر ئەفرازی سەرم خۆ بەردە بازی پێتە دڵ لای خۆتە هەر گیانە کەمالی بۆ ئەوەی بیکا لە ڕێتا مەشقی گیانبازی بە ئیما یەک کەڕەت تاڵانی ئەقڵ و سەبر و هۆشی کرد سەرم سوڕما لە سیحری دیدەیی مەستی فسوون سازی ئەگەر بۆ بەندە دەس دا قاپیەوانی دەرکەکەت قوربان بە چاوی تۆ قەسەم نایدەم بە سەد تەختی مەلیک غازی سەلیس و نوکتە بازی تۆ کەمالی شاهیدن ئەمڕۆ کە شاگردی هونەرمەندی جەنابی شێخی شیرازی ++++++++++++++++++++++