ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٣٢. شێخ قادر حەفید ئەحمەدی کاکی
شێخ قادر حەفید ئەحمەدی کاکی
بە لوتف و سەخا و بە دڵی پاکی
لە ناو عالەما یەکجار مەشهوور بوو
جەبینی پاکی پڕ شەوقی نوور بوو
زۆر زوو کۆچی کرد داخی بە جەرگم
بە منی نیشان دا ئاکامی مەرگم
تەئریخی کۆچی و شوێن و مەسکەنی
لە شێخ مەحموودم پرسی پێکەنی
وتم نازانم زوو بۆ بەهەشت چوو
پێیان وتم أ. غەرقی ڕەحمەت بوو
بۆ کۆچی دوایی «شێخ قادر حەفید»

پەراوێز edit