ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٠٣. لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین
لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین
سەفایێکی نییە چوارباخی پێنجوین
بەبێ ڕووی تابدار و وردە خاڵت
نییە شەوقی لە لای من مانگ و پەروین
مەهێڵە ڕۆژی من ڕەش بێ نیگارا!
لەسەر ڕوو لابدە تۆ زوڵفی پڕچین
قسەی عەشقی منوتۆ هاتە مەیدان
ئیتر باسی نەما فەرهاد و شیرین!
فیدای ئەو چاوە مەستەی کە کەمالی
ژیان و عەقڵ و هۆش و سەبر و تەمکین

پەراوێز edit