ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٠٢. لە حەسرەت پێچی هەوری لار و داخی پڵپڵەی زیوین
لە حەسرەت پێچی هەوری لار و داخی پڵپڵەی زیوین
شەو و ڕۆژ کار و پیشەم دائیمە هەر شیوەنە و ناڵین
بە کوڵ ئەگریم لەداخی خوێنی کۆهکەن وا ڕژا بێ جێ
لە داوێنی چیا کاتێ ئەبینم لالەیی ڕەنگین
لە کێوی بێستووندا گیانی دەرچێ بێ نەوا فەرهاد
چ دەربەستە لەگەڵ خوسرەو خەریکی عوشرەتە شیرین
نسیبی هەر یەکەم ڕۆژ دەرد و داخ و مەینەت و خەم بوو
ئومێدی خێر و خۆشی نەبووە نابێ عاشقی میسکین
ئەگەر شیرین دەمێکی چەشنی تۆ ببوایە ئەو چەرخە
مەحاڵە چۆن ئەبوو فەرهادی بێکەس عاشقی شیرین

پەراوێز edit